لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
سەرچاوە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەی ئەوروپا لە شاری خان یونس راگەیاند، ٤ هاوڵاتی خەلکی رەفەح کە بەهۆی شراپنێلی و گولڵەی هێزەکانی داگیرکەر بریندار بوبوون چوونەتە نەخۆشخانە.
سەرچاوەکان رایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقیەنەوەکانی ناو ماڵ و دەروبەری ئەو ماڵانەی هێزەکانی داگیرکەر دوای ئاگربەست کشاتەوە ٣ منداڵ بریندار بوون.
رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دوێنێ کاتژمێر ١٢.٣٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەکەمین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەردا ئەنجام درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.